له‌م بابته‌شدا ئاره‌زووی هه‌شت یاریزانی دیکه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو که هه‌ندێکیان ده‌گمه‌نن .
1.لیۆنێل میسی (ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا): ئاره‌زووده‌کات له‌گه‌ڵ خێزان و خزم و دۆستانی کۆببێته‌وه و زیاتر حه‌ز به که‌نار ده‌ریا ده‌کات و ئاڵووده‌ی یاری پله‌ی سته‌یشن بووه و ئاژه‌ڵی دۆلفینی زۆر خۆشده‌وێت.
2. جیلبێرتۆ سێلڤا و خۆلیۆ پابتیستا (یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی بارزیل ): ئه‌م دووانه ئاره‌زوویان به ژه‌نینی ئامێری میوزیکی هه‌یه .
3. ريۆ فێردیناند (به‌رگریکاری مان چیستێر یوونایتد ): حه‌زی به ده‌رهێنانی فیلم و کاری سینه‌ماییه .
4.باتیستوتا (گۆڵکاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین): ئاره‌زووی ڕاو کردنی هه‌یه به تفه‌نگ و پاش هه‌ر گۆڵێک که تۆماری کردووه خۆشحاڵی خۆی له‌سه‌ر شێوه‌ی ته‌ه‌قه که‌رێک ده‌ڕبریوه.
5. مايكل ئۆوین (هێرشبه‌ری مانچیستێریونایتد): ئاڵووده بووه به یاری پێشبڕکێکانی ئه‌سپ سواری .
6. فابیۆ کاننه‌ڤارۆ (کاپتاینی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ): حه‌زی له درووست کردنی خواردنه به‌تایبه‌ت پیتزا.
7. جۆن تێری (به‌رگریکاری چێلسی): ئاره‌زووی به هه‌بوونی دووکانێکی کڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره و ڤێلا هه‌یه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ئینگلته‌را .